سەردێڕ:

تەقینەوەیەک لە قەزای تەلەعفەر ڕوویدا

فۆتۆ: 
2018-12-25

1046 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆمبڕێژكراو له‌ قه‌زای‌ ته‌له‌عفه‌ر سەر بەپارێزگای نەینەوا ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١١‌ تریش برینداربوون.

سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە  ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م قاوه‌خانه‌یه‌كی‌ میلـلی‌ بازاڕی‌ ته‌له‌عفه‌ر له‌ ناوچەی رأس الجادة لە ناوه‌ڕاستی‌ قه‌زاكه‌دا ته‌قیوەتەوه.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا، بەهۆی تەقینەوەکەوە دوو کەس کوژراون و ١١ی تریش برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، ته‌رمی‌ دوو كوژراوەکە گوازراوەتەوە بۆ فه‌رمانگه‌ی‌ پزیشكی‌ داد و ١١بریندارەکەش گوازراونه‌تەوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن.

هــ.حــ