سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. خوێندکارێکی زانکۆ لە بەرزاییەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

خوێندکارێکی زانکۆ لە بەرزاییەکانی گەلی عەلی بەگ کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-12-25

90499 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، سۆران، عەبدۆ حسێن

لە رێگای نێوان سۆران - خەلیفان و لە بەرزاییەکانی گەلی علی بەگ، خوێندکارێکی زانکۆ لە بەرزاییەوە بەربووەوە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.

سعدون هەودیانی بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی سۆران  بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تێمەکانمان ئاگادارکرانەوە لەوەی کە هاوڵاتییەک بەناوی عەبدول موتەلیب محەمەد لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠١ لە بەرزاییەکانی گەلی علی بەگ کەوتووەتەخوارەوە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییە دانیشتووی گوندی سرێشمەی سەر بەناحیەی خەلیفان بووە.

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی سۆران ئاشکراشیکرد، عەبدول موتەلیب خوێندکاری زانکۆ بووە و ئەمڕۆ بە مەبەستی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەی رووی لە بەرزاییەکانی گەلی عەلی بەگ کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

ش.ق