سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی لە هەرێمی کوردستان

رێگای نێوان رانیە - وەرتێ
فۆتۆ: ئەیوب عەلی
2018-12-25

30049 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ئەگەریش هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران بێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٢ پلە و نزمترینیش ٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ١٠ پلە بە ٣ پلە دەبێت، دهۆک ٩ بە ٢ پلە دەبێت، کەرکوک ١٣ پلە بە ٧ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٣ پلە و نزمترینیش ٧ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ١٢ پلە بە ٤ پلە دەبێت، دهۆک ١١ بە ٣ پلە دەبێت، کەرکوک ١٤ پلە بە ٨ پلە.

ش.ق

No automatic alt text available.

No automatic alt text available.