سەردێڕ:

مەراسیمی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا بەڕێوەدەچیت

لە بەشێک لە شارەکانی هەرێم
مەراسیمی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا بەڕێوەدەچیت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-25

924 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئومێد چۆمانی، خالید محەمەد، مێری زەید، کارزان تاریق

 ئەمڕۆ(٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨)  لەکەنیسەی بەشێک لە شارەکانی هەرێم مەراسیمی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا بەڕێوەدەچیت.

لەشەوی ڕابردووە مەسیحیەکانی هەرێمی کوردستان هاوشانی وڵاتانی جیهان مەراسیمی نوێژکردن و لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا ( بەرێدەکەن.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە هەولێر ڕایگەیاند، لە شەوی ڕابردووەوە مەسیحییەکان، لە کەنیسەی شەقڵاوە و سۆران و هەردوو گەرەکی عەینکاوە و شۆرش لە هەولێر، مەراسیمی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا دەستپێکردووە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، مەراسیمەکە ئەمساڵ لەگەل جەژنەکانی ساڵی ڕابردوووی مەسیحیەکان جیاوازە  چونکە بەشێکی زۆری ئاوارە مەسیحییەکان گەراونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان لە دەشتی نەینەوا و موسڵ یادەکە دەکەنەوە.

وتیشی، پەیڕەوانی مەسیح بە ئامادەکردنی خواردن و چێشتلێنان یادەکە بەرێدەکەن و بەشێک لە موسڵمانەکانیش بۆ پیرۆزبایی سەردانی کەنیسەکان دەکەن.

هەر لەوبارەیەوە پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، لە بەیانی ئەمڕۆوە بەشێک لە پەیڕەوانی مەسیحەیەکان سەردانی کەنیسەی ماری یوسفیان کردووە لە شاری سلێمانی بە ئاهەنگ گێران و وتنەوەی سرودە ئاینەکان مەراسیمی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا بەڕێدەکەن.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک و قەزای کۆیە مەراسیمی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا بەرێوەچوو.