سەردێڕ:

ئەردۆغان: ئۆپراسیۆنەکانمان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتى فورات دوادەخەین

دواى بڕیارى کشانەوەى ئەمەریکا لە سوریا
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکى تورکیا
فۆتۆ: میدیا جیهانییەکان
2018-12-21

8927 جار خوێندراوەتەوە

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ڕایگەیاند پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى لەگەڵ ترەمپ وایلێکردوون ئۆپراسیۆنەکانیان بۆسەر ڕۆژهەڵاتى فورات بۆ ماوەیەکى کاتى دوابخەن.


ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکى تورکیا ڕایگەیاند پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى لەگەڵ ترەمپ وایلێکردوون ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتى فورات بۆ ماوەیەکى کاتى دوابخەن.

لەمیانەى وتەیەکیدا ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەى لەگەڵ ترەمپ کردوویەتى وایکردووە ماوەیەکى کاتى چاوەڕوانبکەن، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەو چاوەڕوانییە چاوەڕوانییەکى کراوە نییە.

سەرۆکى تورکیا ئاماژەى بەوەش کرد، دواى بڕیارى کشانەوەى ئەمەریکا لە سوریا پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە زۆر باش بووە.

ئەوەشی خستەڕوو لە ئۆپراسیۆنەکانیاندا یەپەگە و پەکەکە و داعش لەناودەبەن.

لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەیی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، پاش سەرکەوتنیان بەسەر ڕێکخراوی داعشدا لە سوریا، کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانیان بکشێننەوە، ئەو بڕیارەش کاردانەوەى لێکەوتەوە و وەزیرى بەرگرى ئەو وڵاتەش بەهۆى ناڕازیبوونى لە بڕیارەکە دەستی لە کار کێشایەوە.

ئ.ر