سەردێڕ:

کچێکى کورد بە کەسایەتى کاریگەرى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەڵبژێردرا

فۆتۆ: 
2018-12-21

38586 جار خوێندراوەتەوە

بۆیەکەم جار کچێکى هەڵەبجەیی بە یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەڵبژێردرا.


دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەڵەبجە، وریا حەمە کەریم

بۆیەکەم جار کچێکى هەڵەبجەیی بە یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەڵبژێردرا.

 (شەیدا موعتەسەم جافر) کچە چالاکوانی هەڵەبجەیی، لەناو هەزاران کەسایەتیدا، لە ریزی ۱۰۰ کەسایەتی چالاکوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆساڵی ۲۰۱٨ دەستنیشانکرا.

ناوبراو لەڕێگەى پێشکەشکردنى سیڤییەوە بەشداریکرد لە پێشبڕکێیەک بۆ دیاریکردنى ١٠٠ کەسایەتى چالاکوان لەسەر ئاستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە  ١٦ هەزار و٣٠٠ کەس سیڤییان پێشکەشکردبوو.

پێشبڕکێیەکە ساڵانە لەلایەن یەکێتی ریکخراوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە ٤٨ ڕێکخراو پێکدێت، سەرپەرشتى دەکرێت.

یەکێتی ریکخراوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەورەترین یەکتییە لە جیهاندا بۆ ماف و ئازادیەکان و بارەگا سەرەکییەکەى لەفەڕەنسایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە شاجوانى کوردستانیش بۆ ساڵى ٢٠١٨ خەڵکى هەڵەبجەیە و شەوى ڕابردوو لە نێوان ١٤ کاندید دا "سانا مەحمود هەڵەبجەیی" توانی نازناوی شاجوانی کوردستان بەدەستبهێنێت.

ئ.ر