سەردێڕ:

ڕێژەی باران بارین لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا

ڕێژەی باران بارین لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-21

9121 جار خوێندراوەتەوە

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچەکانی ھەرێم بڵاوکردەوە و ناحیەی هیران لە پارێزگای هەولێر زۆرترین بارانی تێدا باریووە کە ٥٨ ملیمە.


 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچەکانی ھەرێم بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، ناحیەی هیران لە پارێزگای هەولێر زۆرترین بارانی تێدا باریووە کە ٥٨ ملیمە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا کۆی گشتی باران بارین لە پارێزگانی هەرێم بەم شێوەیە بوو، لە هەولێر ٣٣٥ملم و لە دهۆک ٤٠٩ ملم و لە کەرکوک ٢٤٠ ملم و لە سلێمانی ٤٥٤ملم و لە هەڵەبجە ٣٩٤ ملم باران باریووە.

پێتشریش بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی (٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨) ئاسمان هەور دەبێت و نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامدەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، و سبەی شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.

رێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بەم جۆرە بووە.

ھەولێر ١٧ ملم

سلێمانی ٦ ملم

دھۆک ١٨ ملم

هەڵەبجە ٥ ملم

پیرمام ٢٥ ملم

خەبات ١٠ ملم

هیران ٥٨ ملم

بارزان ٢٥ ملم

سۆران٢٧ ملم

ڕەواندز ٢٣ملم

مێرگە سور ١٠ ملم

چۆمان ١٧ ملم

چوارقورنە  ٢٦ ملم

سەرکەپکان ٣٠ ملم

دەربەندیخان ١٧ ملم

ماوەت ١٤ ملم

زاخۆ ١٢ ملم

بامەڕنی ١٦ ملم

کانی ماسی ١٢ ملم

دینارتە ٤٠ ملم

بیجل ٤٢ ملم

ئامێدی ٢٢ ملم

ئاکرێ ٢٩ ملم

پێنجوێن ١٨ ملم

بیارە ٩ ملم

تەوێلە ١٠ ملم

خورماڵ ٥ ملم

هــ.حــ

No automatic alt text available.