سەردێڕ:

هێزەکانى فەڕەنسا لەسوریا پشتیوانى خۆیان بۆ هەسەدە دەربڕى

فۆتۆ: 
2018-12-21

13717 جار خوێندراوەتەوە

​هێزەکانى فەڕەنسا لەسوریا پشتیوانى خۆیان بەتەواوى بۆ هێزەکانى سوریاى دیموکرات نیشاندا و ڕایانگەیاند دەبێ هەوڵبدەن کە ئەمەریکا بە بڕیارى خۆیدا بچێتەوە دەربارەى کشانەوەى لە سوریا.


هێزەکانى فەڕەنسا لەسوریا پشتیوانى خۆیان بەتەواوى بۆ هێزەکانى سوریاى دیموکرات نیشاندا و ڕایانگەیاند دەبێ هەوڵبدەن کە ئەمەریکا بە بڕیارى خۆیدا بچێتەوە دەربارەى کشانەوەى لە سوریا.

ڕوانگەى سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ ڕایگەیاند شەوى ڕابردوو فەرماندەى هێزەکانى فەڕەنسا لە ناوچەى عەین عیسا لەگەڵ فەرماندەى هەسەدە کۆبووەتەوە و پێی ڕاگەیاندووە تا دواین کات لەگەڵ هەسەدە دەبن و دەبێ پشتیوانى سەربازى و لۆجیستى پێشکەشیان بکەن.

لەماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا چەندین کۆبوونەوە بە جیا لەنێوان هەسەدە و هاوپەیمانان و سەربازانى ئەمەریکا و فەڕەنسا کراوە و لەکۆبوونەوەکانیشدا پرسی کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لەسوریا و ڕۆژئاواى کوردستان تاوتوێکراوە.

پێشتریش فڕانسۆ دیلاتر، نوێنەرى فەڕەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو لە چەند هەفتەى داهاتوودا کار لەسەر پاراستنى هەموو هاوپەیمانەکانى ئەمەریکا لەناویشیاندا هەسەدە دەکەن لە سوریا.