سەردێڕ:

هاوسەرۆکی هەدەپە: پێویسته‌ توركیاش له‌ سوریا بكشێته‌وه‌

سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-21

1715 جار خوێندراوەتەوە

سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ڕایگەیاند، پێویستە سوریا خۆی بڕیار لەسەر ئایندەی خۆی بدات و سەرجەم هێزە دەرەکییەکانی لە سوریا بکشێنەوە بە تورکیا و ڕووسیاشەوە.


سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ڕایگەیاند، پێویستە سوریا خۆی بڕیار لەسەر ئایندەی خۆی بدات و سەرجەم هێزە دەرەکییەکانی لە سوریا بکشێنەوە بە تورکیا و ڕووسیاشەوە.

سه‌زای ته‌مه‌للی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕی سوریا پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆببێته‌وه‌ و له‌پێناو ئاشتی هه‌ڵوێست پیشان بدات.

ئەوەشی ڕاگەیاند، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا پێویستە سەرجەم هێزەکان بکشێنەوە پێویستە سوریا بڕیار لەسەر ئایندەی خۆی بدات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەیی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، پاش سەرکەوتنیان بەسەر ڕێکخراوی داعشدا لە سوریا، کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانیان بکشێننەوە.

دونێیش لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاماژەیان بەوە کرد، ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا بکشێنەوە ئەوا بۆشایی سیاسی و ئەمنی دروستدەبێت و، گەلانی ناوچەکە دەخاتە نێوان بەرداشی هێزە ناکۆک و دوژمنەکانی ناوچەکەوە.

هـــ.حــ