سەردێڕ:

​مامۆستایانى ناڕازی ئاگادارییەکیان بۆ مامۆستایان بڵاوکردەوە

فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-12-21

4681 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستایانى ناڕازی لە شاری سلێمانی ئاگادارییەکیان بۆ مامۆستایان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاندووە، ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی فراوان ئەنجام دەدەن بەمەبەستی وەرگرتنی ڕای مامۆستایان و توند کردنەوەی فشارەکان لەسەر حکومەت بۆ سەندنەوەى مافەکانیان.

لە ئاگادارییەکى مامۆستایانی ناڕازیدا هاتووە ، "ئاگادارتان دەکەین مامۆستایانی ناڕازی کۆبونەوەیەکی فراوان ئەنجام دەدات بەمەبەستی وەرگرتنی ڕای مامۆستایان لەسەر کارو چالاکیەکانی داهاتوو و بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان و توند کردنەوەی فشارەکان و ڕێکخستنەوەی ئەنجومەنی مامۆستایان".

ئەوەشی تێدا هاتووە "لە کۆبوونەوەکەدا چۆنیەتی هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم موچە خۆران و چین و توێژەکانی تر تاوتوێ دەکرێت".

لە کۆتاییدا ڕاشیانگەیاندووە، کۆبونەوەکە تایبەتە بە مامۆستایان و گرێبەستەکان و وانەبێژان هەموو مامۆستایان دەتوانن بەشداربن کە لە   بینای یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان لە خوار ساحەی چیا بەرامبەر ڕێکخراوی کیدۆ لە شاری سلێمانی دەکرێت.