سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمى کوردستان

کەشوهەواى هەرێم
فۆتۆ: 
2018-12-21

30525 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی (٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨) ئاسمان هەور دەبێت و نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامدەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، و سبەی شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١١ پلە و نزمترینیش ٩ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ١٠ پلە بە ٧ پلە دەبێت، دهۆک ١٠ بە ٨ پلە دەبێت، کەرکوک ١٤ پلە بە ١٠ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٢ پلە و نزمترینیش ٧ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ١١ پلە بە ٦ پلە دەبێت، دهۆک ١١ بە ٦پلە دەبێت، کەرکوک ١٥ پلە بە ٨ پلە.

ئ. ف

No automatic alt text available.

No automatic alt text available.