زراو کاری تواندنەوە و هەرسکردنی چەوری جەستە و ئاسانکردنی کرداری هەرسە،
زۆرکات بەهۆی هۆکارە بۆماوەییەکان یاخود خۆراکی ناتەندروست و هۆکاری ترەوە توشی هەوکردن
و دروستبوونی بەرد دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە خۆراکەکان گرفتەکە قورستر دەکەن.
زراو ئەندامێكی تورەکەیی
بچووكی ڕەنگ سەوزی شێوە هەرمێییە دەكەوێتە لای راستی بەشی سەرەوەی سک واتا ژێر جگەر،
بەرپرسە لە دەردانی بەشێك لە هۆرمۆنەكانی هەرس و شلەی زەرداو كە دەیرژێنێتە دوانزەگرێ
و یارمەتی هەرسكردن دەدات بەتایبەتی چەوری، زۆر کەس بەهۆی هۆکاری بۆماوەیی یان خۆراکی
ناتەندروستە توشی هەوکردن و بەردی زراو دەبنەوە.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەی پزیشک
و پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاشکرایکردووە، ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی وروژاندنی ئازار لە
هەوکردن یا بەردی زراودا : بە شێوەیەکی گشتی ئەو خواردنانەن کە بڕێکی زۆر لە چەوری
و کاربۆهێدراتیان تێدایە، چونکە هەردووکیان پێویستیان بە زەرداوی زراوە بۆ هەرسکردنیان،
ئەمجۆری خۆراکانە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێن و گرنگترینیان ئەمانەن :
یەکەم: خواردنی سوورکراوە
وەک پەتاتە و باینجان و مریشک لەگەڵ ماسی سوورکراوە .
دووەم: خواردنی موعالەجەکراوی
کارگەکان وەک چپس و پسکیت و شیرینی.
سێیەم: شیری تەواو چەوری
و بەرهەمەکانی وەک پەنیر و ماست و ساردەمەنی و موحەلەبی و کاستەر .
چوارەم: گۆشتی سوور : باشتره
ئەم جۆرانە نەخورێن:
-گۆشتی گوێرەکە و مانگا و مەڕ، فاست فوود .
-گۆشتی بەرهەمهێنراوی کارگەکان وەک هەمبەرگر و بەرگر و گۆشتی قووتوو و ستیک .
پێنجەم: هێلکە بە تایبەت
هێلکە و ڕۆن .
شەشەم: خواردنەوە گازی
وکهولیەکان و ئیشی هەویر .
حەوتەم: پەتاتەی کوڵاو
، خواردنی ترش، ترشیات و عەمبە و زەیتوون و سیری خۆشکراو له خوێ دا .
ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوە
کردووە، ئەو نەخۆشیانەی دەبنە هۆی وروژاندنی ئازاری زراو بریتین لە:
یەکەم: نەخۆشی شەکرە جۆری
یەکەم و دووەم و شەکرەی دووگیانی.
دووەم: نەخۆشی کڕۆنز (
نەخۆشییەکە تووشی ناوپۆشی دیواری ناوەوەی ڕیخۆڵە دەبێت و دەبێتە هۆی هەوکردن)
کامەران رەسوڵ باشترین
خۆراکەکان بۆ کێشەی زراو خستووەتە ڕوو، ئەوانیش:
یەکەم: سەوزە و میوەی تازە.
دووەم: دانەوێڵە تەواوەکان
وەک شۆڤان ، ئاردی جۆ و برنجی بۆر .
سێیەم: پاقلەمەنیەکان .
چوارەم: شیری بێ چەوری یا کەم چەوری و بەرهەمەکانیان .
پێنجەم: ماسی برژاو و چەرەس .
شەشەم: گۆشتی بێ چەوری
و بەز وەک گۆشتی بزن ، قەل ، مریشک بێ پێست .