خانمە
هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیاتنوێترین گۆرانی بەناوی ' شەڕڤان' بڵاوکردەوە.
کیژان
ئیبراهیم خەیات لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بە
بەرهەمە نوێیەکەی بە ناوی 'شەڕڤان' کردووە و دەڵێت " پێشکەشە بە ڕۆحی هەموو
شەهیدەکانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان".
بەرهەمەکەی
لە هۆنراوەی ئامانج عەلییە و ئاواز و میوزیکەکەی بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، نیان
مەحمود هۆنراوەکە دەخوێنێتەوە.
خانمە
هونەرمەندی گۆرانیبێژ کیژان ئیبراهیم خەیات لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٥ـی شاری سلێمانییە و کچی هونەرمەند
ئیبراهیم خەیاتە و بەشێکی زۆری ئەندامانی خێزانەکەی ئەکتەر و گۆرانیبێژن، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەریی دەکات و بەشداریی لە
چەندین ئۆرکێسترای جیهانیدا کردووە.