دوای چاوەڕوانییەکی زۆر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی iOS 26 ، بەکارهێنەرانی ئایفۆن تایبەتمەندییەکی
نوێیان بۆ زیادکرا کە بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید بۆ زیاتر لە ١٦ ساڵە بەردەستە و بە
شتێکی ئاسایی وەریانگرتووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی " mac
world" کە تایبەتە بە هەواڵە تەکنەلۆژییەکان
بڵاویکردووەتەوە، ئەم نوێکارییە نوێیە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە ئاسانی و بێ
کێشە زەنگی تایبەت بە خۆیان دابنێن، ئەم تایبەتمەندییەش لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە بۆ بەکارهێنەرانی
ئەندرۆید بەردەستە و بە شێوەیەکی گشتی لە خولەکێک زیاتر ناخایەنێت.
لە بەرامبەردا بەکارهێنەرانی ئایفۆن پێشتر لە
کاتی هەوڵدان بۆ دانانی زەنگی تایبەت بە خۆیان ڕووبەڕووی کێشەیەکی بەرچاو بوونەتەوە،
ئەمەش پێویستی بە بەرنامەی ئاڵۆز هەبوو وەک "GarageBand" کە
قەبارەکەی زیاترە لە 1.5GB،
یان بەکارهێنانی ئەپی "Music" لەسەر
ماک بۆ گۆڕینی فایلە دەنگییەکە و دواتر گواستنەوەی زەنگەکە بۆ مۆبایلەکە لە ڕێگەی Finder.
بەڵام لەگەڵ iOS 26پرۆسەکە لە جاران ئاسانتر دەبێت و تەنها پێویستی بە چەند کلیکێکی سادە دەبێت، کە بەکارهێنەران
دەتوانن هەر فایلێکی دەنگی لەناو ئەپەکانی وەک Filesیان Voice Memosهەڵبژێرن و دوگمەی Shareبکەن و بژاردەی نوێی "Use as Ringtone"
هەڵبژێرن، کاتێک ئەم هەنگاوانەش تەواو بوو زەنگەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی زیاد دەکرێت
بۆ لیستی زەنگی مۆبایلەکە.