لەم وڵاتەدا فەرمانبەران دوو ساڵ مۆڵەتی نەخۆشییان پێدەدرێت بە ٧٠%ی مووچەکەیەوە

AM:10:16:15/06/2025

2352 جار خوێندراوەتەوە

هۆڵەندا یاسایەکی نوێی دەرکرد کە مافی وەرگرتنی مۆڵەتی نەخۆشی بۆ فەرمانبەران دەدات بۆ ماوەی دوو ساڵ، لەگەڵ٧٠%ی مووچەکەی.

ئەم یاسایە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پاراستنی کرێکاران و پێشکەشکردنی پشتیوانی دەروونی و ئابووری لە کاتی نەخۆشی درێژخایەندا.

یاساکە کە بە "WULBZ" ناسراوە، داوا لە کارمەندان دەکات کە بەڵگەی باری تەندروستی خۆیان لە ڕێگەی پزیشکی کۆمپانیاکە پێشکەش بکەن، هەروەها دەبێت هاوکاری خاوەنکارەکەیان بکەن بە گەڕانەوەیان بۆ سەر کارەکانیان کاتێک بارودۆخی تەندروستییان ڕێگەی پێدەدات.

ئەم یاسایە هەموو فەرمانبەران دەگرێتەوە، ئەگەر گرێبەستی دامەزراندن یان ڕێکەوتنی بەکۆمەڵ یارمەتییەکانی دیکەی تێدا نەبێت.

سیستەمی مۆڵەتی نەخۆشی هۆڵەندی لە بەخشندەترین سیستەمەکانی ئەوروپادایە، کە کارمەندان ئاسایشی کار و پاڵپشتی دارایی دابین دەکات لە ماوەیەکدا کە پێویستە سەرنجیان لەسەر چاکبوونەوەیان بێت بەبێ ئەوەی نیگەران بن لە لەدەستدانی سەرچاوەی داهاتەکەیان.

بە بڕوای شارەزایان ئەم یاسایە گوزارشتە لە پێشکەوتن لە بواری مافی کرێکاران و پەرەپێدانی ژینگەیەکی کارکردنی مرۆڤدۆستانەتر.

بە گوتەی توێژەرانی مافی کرێکاران، بەردەوامی پاڵپشتی دارایی بۆ ماوەیەکی درێژ، دەرفەتی چاکبوونەوەی باشتری کارمەندەکە زیاد دەکات و ئەو فشارە دەروونی و کۆمەڵایەتییە کەمدەکاتەوە کە دەتوانێت لەگەڵ ماوەکانی نەخۆشییەکەدا کەسەکە رووبەرووی دەبێتەوە.

هەروەها داواکردن لە خاوەنکارەکان بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری لە ماوەی مۆڵەتی نەخۆشیدا، کلتوری بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی بەرەوپێش دەبات و هاندەری باشتربوونی ژینگەی کارکردنە.