سێ جۆری کەسایەتی ژەهراوی خۆتیان لێ بەدووربگرە

PM:01:05:10/06/2025

16812 جار خوێندراوەتەوە

لە ژیانتدا سێ جۆری کەسایەتی هەن کە دەبێت خۆتیانی لێ بەدووربگریت چونکە ژەهراوین و زیانت پێدەگەیەنن.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی"almasryalyoum" سێ جۆری کەسایەتی ژەهراوی هەن دەبێت خۆتیان لێ بەدووربگریت، کە ئەمانەن:

١. خۆویست(نەرجسیی)

خۆویستەکان زیاتر خۆبەرزکردنەوەن و پاڵنەرێکی بەهێزی نائاسایییان هەیە بۆ پاراستنی وێنەی ئەرێنی و سەرنجڕاکێشی و سەرکەوتووی خۆیان لە چاو کەسانی دیکەدا.

لەبەر ئەوەی کەسانی نەرجسی خۆبەگەورەزانینێکی زۆر بەرزیان هەیە، بۆیە گفتوگۆکردن لەگەڵیاندا دەبێت دەربارەی سەرکەوتنەکانیان بێت وەک، جەستەیی، پیشەیی، دارایی و زۆر شتی تر.

٢. سایکۆپات:

سایکۆپاتەکان حەزیان لە ئازاردانی کەسانی دیکە هەیە بەبێ بیرکردنەوە و هەست بە تاوان.

سایکۆپات لە زۆر شتەوە لەگەڵ نەرجسیدا لەیەک دەچن، بەڵام سروشتی بەکارهێنانی کەسانی تر ئەمی پێ جیادەکرێتەوە.

٣. ماکیاڤێلیزم:

ماکیاڤێلییەکان پلاندانەرێکی زۆرباشن، ئەوان پاڵنەریان بۆ سۆز و سێکس نییە، بەڵکو مەیلیان لای یاریپێکردنی ماوە درێژ هەیە و دووجەمسەرین.

زۆربەی کاتەکان کەمتر هەڵسوکەوتی هەڵەشەییان هەیە، بەڵام زیاترین ئەو کەسانەن کە هانا بۆ غەش و درۆ کردن دەبەن لەپێناو پێویستییە کەسییەکانیاندا.