هونەرمەند عادل هەورامی نوێترین بەرهەمی بە
ناوی "غەمی پیری" بڵاوکردەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ عادل هەورامی لە نوێترین
بڵاوکراوەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە گۆرانییە نوێیەکەی بە ناوی
"غەمی پیری" کردووە.
عادل هەورامی ناوی تەواوی عادل ڕەحمان قادرە و
لە ساڵی ١٩٧٣ لە بەغداد لەدایکبووە و گۆرانیبێژی کوردی باشووری کوردستانە، گۆرانییەکانی
خۆی بە هەردوو زاراوەی هەورامی و سۆرانی بڵاوکردووەتەوە.