تامر حوسنی هونەرمەندی
بەناوبانگی میسری هۆشداری دایە هەواداران و فۆڵۆوەرەکانی، کە لەچەند پەیجێک بانگەشە
بۆ کۆنسێرتێکی نێوان خۆی و هونەرمەندی سوری شامی کراوە و دەڵێت: "هەواڵی ئەم
کۆنسێرتە تەواو ساختەیە".
تامر حوسنی پۆستەری
کۆنسێرتەکەی لە هەژماری خۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "ئەم پەیجە کۆنسێرتێکی
ساختە و هەواڵی ناڕاستی بڵاوکردووەتەوە، هیوادارم هەمووان ئاگاداربن و
هەڵنەخەڵەتێن".
ئاماژەی بەوەشکرد:
"بێگومان شانازییە بۆ من کە لە عێراق گۆرانی بڵێم و بەم زووانە دێم،
بەڵام لەڕێگەی ئاهەنگێکی راستەقینەوە، نەک بەمشێوەیە ساختە".