شاکیرا لەکاتی گۆرانی وتن لەسەر شانۆ دەکەوێت

PM:12:49:23/05/2025

25780 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆنسێرتەکەی ئەم دواییەیدا لە شاری مۆنتریال لە کەنەدا، خانمە هونەرمەندی جیهانی شاکیرا لەناکاو لەسەر شانۆ دەکەوێت.

خانمە هونەرمەند شاکیرا لە ساتێکدا کە لەلایەن کامێرای بینەرانەوە ڤیدیۆکراوە لە کاتی سەماکردندا هاوسەنگی لەدەست دەدات و دەکەوێت، ئەمەش بە خێرایی لە سۆشیال میدیاکاندا بڵاوبووەوە.

بەڵام لەبری ئەوەی بوەستێت یان تووشی شڵەژان بێت، شاکیرای تەمەن ٤٨ ساڵ بە متمانەیەکی زۆرەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکەدا کرد، وەک ئەوەی هەمووی بەشێک بێت لە نمایشەکەی، مایکرۆفۆنەکەی هەڵگرت و نمایشەکەی بە شێوەیەکی ڕێک و پێک تەواو کرد.