نازدار ​کلیپێکی بە زاراوەی سۆرانی بڵاوکردەوە

2021-05-13

21645 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ نازدار جزیری بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە نوێترین کاری هونەریی خۆی بەناوی "قەڵای چەمچەماڵ" بڵاوکردەوە.

"قەڵای چەمچەماڵ" نوێترین کاری هونەریی خانمە گۆرانیبێژ نازدار جزیرییە کە ئاواز و هۆنراوەی فۆلکلۆرە و بە زاراوەی سۆرانی بڵاویکردووەتەوە،وەک دیاری جەژنانە پێشکەش بەهەوادارەکانی کردووە.

نازدار جزیری ساڵی ١٩٨٧ لە شاری جزیری بۆتان لە باکوری کوردستان لەدایكبووە، تەمەنی شەش ساڵ بووە کە لەگەڵ خێزانەکەی کوردستانی بەجێهێشتووە و چووەتە ئەڵمانیا، ماوەی چەند ساڵێکە لە بواری هونەریدا دەرکەوتووە، جگە لە کۆنسێرت و ئاهەنگ، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپ و ئەلبوومی گۆرانیی هەیە، ساڵی ٢٠١٢ هاوسەرگیریی لەگەڵ گۆرانیبێژی دهۆکی "رایبین" کردووە و کچێکیان هەیە بە ناوی "کانی".

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو