نێچیر هەورامی بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

2021-05-13

10732 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ نێچیر هەورامی گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە بە ناوی "بردت دڵم".

گۆرانی "بردت دڵم" نوێترین بەرهەمی هونەرمەند نێچیر هەورامییە کە لە چەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب بڵاویکردووەتەوە.

گۆرانییەکە لەماوەی ٢٠ کاتژمێردا زیاتر لە ١٦ هەزار بینەری هەبووە، تێکستی ئالان سەردەشتییە، هەروەها میکس و ماستەرینگی لەلایەن ماردین بەختەوە بۆ ئەنجام دراوە، میلۆدیەکەی بەشێکی فۆلکلۆرە و بەشێکی بە دەستکاری هونەرمەند خۆیەوە کاری تێداکراوە و لە دەرهێنانی ئالان حوسێنە.

نێچیر هەورامی لەدایكبووی ساڵی 1987ی شاری هەڵەبجەیە، لە ساڵی 2009 دەستی بە کاری هونەری کردوە و یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللیەکان، خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.

زۆرترین خوێندراو