چوار رێنمایی بۆ بەدووربوون لە تێكچوونی کرداری هەرس لە یەکەم رۆژی جەژندا

2021-05-13

3706 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی ئەوەی جەستەی رۆژوەوانان لە مانگی رەمەزاندا بە رۆتینێکی خواردنی دیاریکراو راهاتووە، ئەگەر لە یەکەم رۆژی جەژندا ئاگاداری سیستمی خواردنیان نەبن ئەوا ئەگەری هەیە تووشی تێكچوونی کرداری هەرس و تەنانەت ژەهراویبوون و سکچوونیش ببن.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو رێنماییانە کردوە کە دەبێت لە رۆژی یەکەمی جەژندا پەیڕەوی بکەن بۆئەوەی لە کێشەی هەرس بەدووربن، بەم جۆرە:

- خواردن بە خاوی بخۆ و پەلە مەکە لەوەی هەموو شتەکان بەسەر یەکدا بخۆیت.

- ئەو خواردنانە کەم بکەرەوە کە دەزانیت تووشی ئازاری سك یان تێكچوونی هەرست دەکەن، وەك خواردنە چەورەکان و هەویرەمەنییەکان و ئەوانەی بەهاراتی زۆریان تێدایە.

- لە یەکەم رۆژدا زۆر خواردنی چەور مەخۆ بۆئەوەی گەدەت بتوانێت بەباشی کار بکات و تا دەتوانیت خواردنی تەندروست بخۆ.

- زیادەڕۆیی مەکە لە خواردنی شیرینییەکاندا، چونکە دەبێتە هۆی ماندووبوونی کۆئەندامی هەرس، لەجیاتی ئەوە میوە و شەربەتی سروشتی بخۆ.


زۆرترین خوێندراو