چەند بیرۆکەیەك بۆ هەڵبژاردنی دیاری بۆ تازەبووک لە جەژنی رەمەزاندا

2021-05-13

3872 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەگەڵ هاتنی جەژنی رەمەزاندا پێشکەشکردنی دیاری بۆ تازەبووک لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە، نوێبونەوەیەکی جوان بە پەیوەندیەکە دەبەخشێت، بە تایبەتی دوای تەواوکردنی ئەرک و فەریزەکانی مانگی پیرۆزی رەمەزان.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "هیاماگ"، ئاماژە بە چەند بیرۆکەیەک دراوە بۆ هەڵبژاردنی دیاری گونجاو بۆ ئەو خانمانەی تازە چوونەتە ژیانی هاوسەریەوە، ئەوانیش:

- گەشتێک بۆ دەرەوەی وڵات یان بۆ دەرەوەی شار بۆ دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵی ناوشار.

- خواردنی ژەمێکی ئێوارە لە رێستۆرانتێکی پێنج ئەستێرە.

- رێکخستنی گەشتێک لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکانتا.

- پێشکەشکردنی دیاری کلاسیکیی و تایبەتبێت بە قۆناغێکی ژیانی.

- چەپکێک گوڵی دڵخوازی کەسەکە.

زۆرترین خوێندراو