هونەرمەند نازم عەلی کۆچی دوایی کرد

2021-04-23

70602 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شەوی ڕابردوو هونەرمەندی ناسراوی میوزیک و گۆرانی "نازم عەلی" لەتەمەنی ٦٤ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند ڕزگاڕ حەمە ڕەووف لەهەژماری تایبەتی خۆی لەفەیس بووک ڕایگەیاندووە کەشەوی ڕابردوو، هونەرمەند "نازم عەلی" لە نەخۆشخانەیەکی سوید لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

نازم عەلی، لە ساڵی ١٩٧٤ پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی بەغدای تەواوکردوە، لەگەڵ هونەرمەندان (کازم ساهر، یاس خزر، سەعدون جابر) و دەیان هونەرمەندی ناوداری تردا کاری کردووە.

لەساڵی ۱۹۹٦ەوە لە سوید دەژی، خەڵکی گوندی زەنقەری کاکەیینشینە لە قەزای داقوق، ماوەیەک پێش ئەوەی بچێتە سوید لە گەڕەکی حەمزەلی لە کەرکوک نیشتەجێ بووە و خاوەنی دوو کوڕە.

No description available.

No description available.