داپیرەیەک لەبەرامبەر ئاگالێبوون لە کچەزاکەی داوای پارە لە کچەکەی دەکات

2021-04-23

11995 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەمووان داپیرە و باپیرەی خۆیان خۆشدەوێت و ماڵەکەیان ماڵی دڵخوازی هەموو کوڕەزا و کچەزایەکە لەبەرئەوەی کە سەردانی ئەوێ دەکەن بەردەوام پارە و دیاری و خواردنی خۆشیان دەدرێتێ، داپیرەیەک بە پێچەوانەی ئەوانی ترەوە لەبەرامبەر چاودێری کردن و ئاگالێبوون لە کچەزاکەی داوای پارە لە کچەکەی دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " تیفی تافی"، داپیرەیەک ئەوەی خستەڕوو کە کچەکەی داوای لێکردوە لە هەفتەیەکا دوو بۆ سێ رۆژ ئاگای لە کچەزاکەی بێت چونکە خۆی هەفتەی پێنج رۆژ کاری هەیە و ناتوانێت بەردەوام ئاگاداری بێت.

داپیرەکە وتیشی "من کچەزاکەمم خۆشدەوێت و دەمەوێت کاتی لەگەڵ بەسەر ببەم، بەڵام بەهۆی ئەوەی خۆشم کارم هەیە و زۆربەی کارەکانم لە ماڵەوە دەکەم، بەکات بەسەر بردن لەگەڵ کچەزاکەم و چاودێریکردنی کاتێکی زۆرم دەڕوات بۆیە داوام لە کچەکەم کرد بۆ هەر کاتژمێرێک ئاگالێبوون لە کچەزاکەم ١٢ دۆلارم بداتێ، کچەکەشم لە هۆکاری داواکردنی پارەکە تێگەیشت و وتی کە کاتژمێری ١٠ دۆلار زیاتری پێنادرێت."

بابەتەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی" ڕێدێت" زوو کاردانەوەی لێکەوتەوە و یەکێک لەو کۆمێنتانەی کە زۆرترین کەس هاوڕای بوون دەیووت کە داواکردن بۆ پارە کێشە نیە، بەڵام لە قسەکانیدا وا دەردەکەوێت کە بە راستی نایەوێت کات لەگەڵ کچەزاکەی بەسەر ببات.

زۆرترین خوێندراو