پیاوێک بە هۆکارێکی سەیر پەیوەندی لەگەڵ ٣٥ ژندا بەستووە

2021-04-23

29064 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی ژاپۆنی بۆ ئەوەی لە رۆژی لەدایکبوونەکەیدا دیاری زۆری بێت، پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ٣٥ ژندا دەبەستێت بەبی ئەوەی کەسیان بە کەسیان بزانن.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، ئاماژە بە هۆکاری دەستگیرکردنی "تاکاشی میاگاوا"ی ٣٩ ساڵ درا، کە بە یەکێک لە سەیرترین هۆکارەکانی دەستگیرکردن دادەنرێت.

تاکاشی لەگەڵ ٣٥ ژندا پەیوەندی سۆزداری بەستووە و بۆ هەر ژنێک کە پەیوەندی هەبووە لەگەڵیا بەروارێکی بۆ رۆژی لەدایکبوونەکەی پێوتووە بۆئەوەی لەو رۆژانەدا هەر یەکەو بەجیا دیاری بۆ بهێنن.

تاکاشی میاگاوا بە خەڵەتاندنی ٣٥ ژن تۆمەتبار کراوە و نرخی کۆی ئەو دیاریانەی بۆی هاتووە دەگاتە نزیکی ١٠٠،٠٠٠ یێنی ژاپۆنی کە دەکاتە ٩٢٦ دۆلاری ئەمریکی.

بەپێی میدیاکانی ناوخۆی ژاپۆن تاکاشی بەڵێنی هاوسەرگیری بە زۆربەی ئەو ژنانەداوە کە پەیوەندی لەگەڵا بەستوون، تا لە کۆتاییدا ژنەکان پێیان زانیوە و هەموویان پێکەوە سکاڵایان لەسەری تۆمار کردوە.

Credit: Newsflash

Credit: Newsflash

زۆرترین خوێندراو