ڤیدیۆی بەرخە بێبەختەکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

2021-04-23

18486 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیدیۆی بەرخۆلەیەکی بچوك بەڕاددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە بەرخێك دوای ئەوەی لە چاڵێکدا دەهێنرێتە دەرەوە، دووبارە دەکەوێتەوە ناو هەمان چاڵ.

وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ئەو ئاژەڵە زۆر دڵخۆشە بەوەی لە چاڵەکە هاتووەتە دەرەوە و رزگاری بووە، بۆیە لەخۆشیدا بازدەدات، ئەو بازەش وایلێدەکات دووبارە بکەوێتەوە ناو چاڵەکە.

ئەم ڤیدیۆیەش چەندین جار بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، چەندین کەس کۆمێنتی جیاوازی لەسەر نوسیوە، تەنانەت ئەوەی بۆ یەکەمجار ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە نوسیویەتی "بەخێربێیت بۆ ژیانم".


زۆرترین خوێندراو