پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2021-04-23

38903 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

دەچیتە بوارێکەوە کە گونجاوە بۆت تا زیاترین راددە، ئەمەش یارمەتیت دەدات کارەکانت بەباشترین شێوە بکەیت بەبێ ئەوەی هیچ گرفتێك دروست بێت.

گا 20/4 - 20/5

هەندێك رەفتاری هەڕەمەکی دەکەیت کە وێنەت خراپ دەکات و تاڕاددەیەك تێڕوانینیان بۆت باش نابێت، بۆیە لەجیاتی ئەوە هەوڵبدە بەزووترین کات ئەو هەڵە تێگەیشتنە چاك بکەیتەوە.

دووانە 21/5 - 21/6

سەرکەوتن و دڵخۆشبوون روودەکاتە ژیانت، توانای گەورەت دەبێت و ئەوەی دەتەوێت بەدەستی دەهێنیت بەبێ ئەوەی هیچ شتێك لەدەست بدەیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

رۆژێکی رۆمانسی و خۆشە، هەموو شتێك بەپێی ویست و ئارەزووی تۆ دەڕوات، خۆشەویستی ژیانت دەدۆزیتەوە، هەموو شتێك بەپێی ویستی تۆ دەڕوات.

شێر 23/7 - 22/8

تاڕاددەیەك هەست بە ئارامی دەکەیت و کۆتایی بەو گرفتانە دێت کە تووشی بوویت، بەڵام بەتەواوی لەحاڵەتی ئارامیدا نیت و هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەیت.

فەریك 23/8 - 22/9

کەسێك دێتە ژیانتەوە کە کاریگەریی گەورەی لەسەرت دەبێت، ئەگەری هەیە ئەو کەسە واتلێبکات زیاتر هەوڵبدەیت بۆئەوەی دەستکەوتی ماددی باش بەدەست بهێنیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

بەڕۆژێكی خۆش و باشدا تێدەپەڕیت، هەستەکانت لەنێوان دڵخۆشی و ترسدا دەگۆڕێت، دووردەکەویتەوە لە دڵەڕاوکێ و بەگشتی رۆژەکەت باش دەبێت.

دووپشك 23/ 10-21/11

واز لە بۆڵەبۆڵ و بیرکردنەوەی نەرێنی بهێنە، مەهێڵە کاریگەری هەبێت لەسەر بڕیار و لێكدانەوەکانت، چونکە بەو جۆرە تەنها خۆت تووشی سەرلێشێوان دەکەیت.

كەوان 22/11 - 21/12

چالاکی پیشەییت زۆرە بە ڕاددەیەکی نا ئاسایی، دووریت لە هەموو فشارەکان، کار لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ دەکەیت و ئامانجەکانت دیاری دەکەیت.

گیسك 22/12 - 19/1

رۆژێکی خۆشە و هەموو شتێك بەباشی لە ژیانتدا دەڕوات بەو جۆرەی کە چاوەڕوانی دەکەیت، ئەگەر سەڵت بیت ئەگەری هەیە پەیوەندییەکی سۆزداری دروست بکەیت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ هەندێك پرسیارت لەلا دروست دەبێت لەبارەی ئەو کارانەی دەیکەیت، بۆئەوەی وەڵامەکەت دەست بکەوێت دەبێت پەیوەندی لەگەڵ کەسانی لەسەروو خۆتەوە دروست بکەیت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

هێندە رەخنە مەگرە چونکە بەو جۆرە واتلێدێت لەهیچ شتێك رازی نابیت جگە لەوەی کە خۆت دەتەوێت و دەکەویتە دۆخێکی ناخۆشەوە.


زۆرترین خوێندراو