چۆن بە ئارد پێستت سپی دەکەیتەوە؟

2021-04-23

24478 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارد یەکێکە لە پێکهاتە سروشتیی و بەسوودەکان بۆ پێست کە چارەسەری چەندین گرفتی پێست دەکات، دیارترینیشیان سپیکردنەوەی پێستە.

ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" ئاماژەی بە چوار رێگەی ئاسانی بەکارهێنانی ئارد کردووە بۆ چارەسەری بەشێك لە گرفتەکانی پێست، بەم جۆرە:

- تێکەڵکردنی ئارد لەگەڵ ماستدا یارمەتی لابردنی پەڵە دەدات و ڕەنگی پێست ڕووندەکاتەوە، پێویستە کەمێک ئارد و ماست تێکەڵبکرێت و ١٥ خولەک بە دەموچاوەوە بمێنێتەوە و دواتر بە ئاوی سارد بشۆرێت.

-ئەو کەسانەی پێستیان وشکە دەتوانن سوود لە تێکەڵکردنی ئارد و شیر وەربگرن، کە پێست سپی دەکاتەوە و دەیکاتەوە بە یەک ڕەنگ، ئەم تێکەڵەیە پێویستە ٢٠ خولەک بە پێستەوە بمێنێتەوە.

-بەکارهێنانی ئارد و تەماتە یارمەتی پاکبوونەوەی دەموچاو دەدات لە زیپکە و پەڵە، دەکرێت بۆ دەموچاو و مل بەکاربێت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک.

-ئارد و لیمۆ ئەنجامێکی زۆر باشی دەبێت بۆ درەوشانەوە و سپیبوونەوەی پێست بە هۆی بوونی ڤیتامینەکان لە لیمۆدا.

 


زۆرترین خوێندراو