پێنج خۆراک کە یارمەتی چالاککردنی دەماغی کۆرپەکەت دەدات

2021-04-23

4900 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سێ سالی یەکەمی ژیانی منداڵان بۆ گەشەی مێشکیان زۆر گرنگە، توێژەران باس لەوە دەکەن کە دواکەوتنی گەشەی مێشک لەوتەمەندا مەترسیدار دەبێت لەسەر تەواوی ژیانی منداڵەکە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی medicalnewstoday، ئەم چەند خۆراکە یارمەەتیدەرن لە پێشخستنی گەشەی مێشکی منداڵ بە شێوەیەکی تەندروست، کە گەشەی مێشکی منداڵ لەو تەمەندا هۆکارە بۆ ئەوەی توانایەکی باشی پێ ببەخشێت و بتوانێت بە شێوەیەکی ئاسای کارەکانی خۆی ڕای بکات لە داهاتوودا، چەند خۆراکەکەش بریتین لە:
١- هێلکە
٢- ماست
٣- ماسییە چەورەکان 
٤- فاسۆلیا و نیسک
٥- سەوزەکان

زۆرترین خوێندراو