بۆچی نابێت گوێی منداڵی شیرەخۆرە بسمیت؟

2021-04-20

47509 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دەبێت دایکان و باوکان بوەستن تا تەمەنی منداڵەکەیان ببێت بە هەشت مانگ بۆئەوەی گوێی بسمن، لەگەڵ ئەمەشدا بەشێکی زۆری دایکان و باوکان لە تەمەنێکی بچوکدا گوێی منداڵەکەیان دەسمن بەبێ ئەوەی بیر لە لایەنە نەرێنییەکانی بکەنەوە.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کاریگەرییە خراپ و نەرێنییەکانی گوێ سمین کردووە لەسەر منداڵ، کە وا لە دایکان و باوکان دەکات بەر لەوەی گوێیان کون بکەن دووجار بیربکەنەوە، بەم جۆرە:

١. ئازاری منداڵەکە دەدات و تووشی ئاوسان و سووربوونەوەی دەکات، ئەگەر دەستی بەربکەوێت ئەگەری هەیە هەو بکات.

٢. بهێڵە ئەو هەڵبژاردنە بمێنێتەوە وخۆی لە گەورەبووندا بڕیاری لەسەر بدات کە دەیەوێت گوێی کون بکات یان نا.

٣. ئەو کونە بۆ هەتاهەتایە دەمێنێتەوە، بۆیە ئەگەر بیەوێت لە گەورەبووندا لێی رزگاری ببێت ئەوا کارێکی ئەستەم دەبێت.

٤. ئەگەری هەیە گوێی منداڵەکە تووشی بەکتریا یان نەخۆشی ببێت ئەگەر لە ماوەی کونکردنەکەدا بەباشی ئاگاداری نەبن.

ژ.ن

زۆرترین خوێندراو