ئەو نیشانانەی دەریدەخەن منداڵەکەت درۆت لەگەڵدا دەکات

2021-04-11

8171 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرکات منداڵانیش بۆ شاردنەوەی هەڵەکانیان درۆ لەگەڵ گەورەکاندا دەکەن، بە جۆرێک رەنگە دایک و باوک هەست بە درۆکەیان نەکات، هەر بۆیە گرنگە نیشانەکانی درۆکردنی منداڵ بزانرێت تاکو لەو رەفتارە دوربخرێتەوە.

ماڵپەڕی " Times of India" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە نیشانەکانی درۆکردن کردووە لە منداڵدا کە بریتین لە:

١.بێدەنگە و لە کاتی قسەدا وشەکان تێکەڵ دەکات

٢.پەیوەندیی چاوی نییە واتە سەیری ناوچاوت ناکات

٣.زۆربەی کات درۆکەیان چەند جارێک دەڵێنەوە

٤.نیگەرانی و  دڵەڕاوکێی پێوە دیارە

٥.تۆنی دەنگی و شێوازی قسەکردنەکانی دەگۆرێت

٦.قسە زۆر دەکات و چیرۆکی درۆکەی زۆر دورودرێژ دەکاتەوە

٧.کاتێک درۆ دەکات بەرگریی لە خۆی دەکات و سوێندی زۆر دەخوات

٨.قسە و گێڕانەوەکانی یەک ناگرێتەوە


زۆرترین خوێندراو