تەندروستی جیهانی: لە ٢٠٥٠دا مرۆڤایەتی روبەڕوی کارەساتێکی گەورە دەبێتەوە

2021-03-03

5996 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکردووە، لە ساڵی ٢٠٥٠دا نزیکی دوو ملیار و نیو لە خەڵك لە تەواوی جیهاندا کێشەی بیستنیان بۆ دروستدەبێت، ئەمەش واتە لە کۆی چوار کەسدا کەسێك دەگرێتەوە.

لە راپۆرتەکەدا رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردوە، پێویستە بەزووترین کات کار بکرێت بۆ پارێزگاریکردن لە تواناکانی گوێ و رێگریکردن لە لەدەستدانی توانای بیستن.

لە راگەیەندراوەکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیدا هاتووە، نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا پێویستیان بە چارەسەری گوێ و کەرەستەکانی بیستن دەبێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سەبارەت بە بیستن لە %٦٠ی منداڵان گرفتی لەدەستدانی بیستنیان دەبێت، ئەوەشی تایبەتە بە پێگەیشتووان بەهۆی ژاوەژاو و ئامێرەکانی زیانبەخش بە گوێ و گرنگی نەدان بە پاک راگرتنی گوێ توشی نابیستن دەبنەوە.

تیدرۆس ئادهانوم گیبریسوس بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەو بارەیەوە وتوویەتی "لەدەستدانی بیستن چارەسەری نییە و ئەگەری هەیە کاریگەریی درێژخایەنی هەبێت بۆ سەر تواناکانی خەڵکی لە ڕووی پەیوەندیبەستن و خوێن و بەدەستهێنانی ژیانی شایستە، لەهەمان کاتدا ئەگەری هەیە کاریگەریی بۆ سەر تەندروستیی دەرونیش بەجێبهێڵێت".

ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی بەوەکردووە، دەکرێت لەکاتی پێویست و ناوبەناو پشکنین بۆ گوێ بکرێت، چونکە هەندێک لە نەخۆشییەکانی گوێ دەکرێت لە ڕێگەی چارەسەری پزیشکی ونەشتەرگەرییەوە چارەسەر بکرێت، بەڵام لەدەستدانی بیستن توانای چارەسەرکردنی نییە.

ئ.ل


زۆرترین خوێندراو