وێنە.. دۆزینەوەی پەپوولەیەک کە گەورەترە لە قەبارەی دەست

2021-03-03

6475 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە فۆتۆگرافەرێک لە شاری برایزبەینی ئوسترالیا وێنەی پەپولەیەکی گەورەی گرتووە، کە قەبارەکەی هێندەی دەستی خۆی دەبێت، وێنەکەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.

ماڵپەڕی " odditycentral" لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، پام تایلەر وێنەیەکی ئەو جۆرە پەپولەیە لە هەژماری خۆیان لە ئینستاگرام "گروپی ئنتۆمۆلۆجی" ئوسترالیا پۆستی کردووە، بینەرێکی زۆری هەبووە و بووەتە جێگەی سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 هەروەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، پەپولەکە ڕەنگی خۆڵەمێشییە و خۆی هەڵواسیووە بە درەختێکدا، خانمە فۆتۆگرافەرەکە لە وێنەکەدا دەستی خۆی بە کراوەیی خستووەتە پاڵ پەپولەکە، بۆ ئەوەی پیشانی بدات کە قەبارەی پەپولەکە چەندێک لە دەستی گەورەترە.

وێنەی پەپولەکە دەنگدانەوەی زۆری بەدواداهات، یەکێک لە زاناکانی بواری ئنتۆمۆلۆجی دەڵێت "ئەم پەپولەیە جۆرێکی دەگمەنی پەپولەیە ناوی پەپولەی درەختی گەورە(- Giant Wood Mothە، کە کێشی ٣٠گرامە و باڵەکانی نزیکەی ٢٥سانتیمەتر دەبێت.

Giant wood moth found in Camp Mountain Brisbane | Daily Mail Online

Australian Woman Photographs Moth Larger Than Her Hand