شێوازی ئامادەکردنی کێکی برنجی کۆری

2021-03-03

3794 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کێکی برنج خواردنێکی باوی کۆرییەکان کە برنج بەشێوەی تۆپ خڕی دەکەن و بە ڕێگەیەکی  جیاواز ئامادەی دەکەن، لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئامادەکردنی کێکی برنجی کۆری بە گوێزی هیندی دەدەین.

کەرەستەکانی:

کوپێک ئاردی برنج

کوپێکح گوێزی هیندی

نیو کوپ شەکر

نیو کوپ هاڕڕاوەی شوکولاتە

کوپێک ئاوی گوێزی هیندی

کەرە

ئاو

ئامادەکردنەکەی:

لە دەفرێکدا ئاردی برنجەکە و ئاوی گوێزی هیندییەکە تێکەڵ بکە تاکو شێوەی هەویرێکی یەکگرتوو دەردەچێت.

هەویری ئاردە برنجەکە بکە بەشێوەی تۆپ و هاڕڕاوەی شوکولاتە یان شەکرەکە بپرژێنە بە ڕووکاری دەرەوەی تۆپە برنجەکاندا.

سینییەک بهێنە و بە کەرە ڕووکاری ناوەوەی چەور بکە و تۆپە برنجەکانی بخەرە سەر  و بیکەرە ساردکەرەوە، بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە ناویدا بێت.

هەشت کوپ ئاو لە مەنجەڵێکدا گەرم بکە و دواتر تۆپە برنجەکانی بخەرە ناو، دوای کوڵاندنی تۆپە برنجەکان بخەرە ناو ئاوی ساردەوە کە سەهۆڵی تێدا بێت، پاشان لەناو ئاوەکە دەریبهێنە و گوێزە هیندییەکەی پێوە بکە و پێشکەشی بکە.

كرات الأرز اليابانية وطريقة تحضير سهلة في المنزل | عربي بوست

ئ.ل