وێنەیەکی دەگمەنی سەباح بڵاوکرایەوە

2021-03-03

2910 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وێنەیەکی دەگمەنی خانمە هونەرمەند سەباح ناسراو بە "شەحرورە" بەڕاددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە لە ساتی گەیشتنی بۆ میسر گیراوە.

ئەم وێنەیە لە یەکێك لە رۆژنامە کۆنەکاندا بڵاوکراوەتەوە و لەو کاتەدا گیراوە کە سەباح چووە بۆ میسر.

لە رۆژنامەکەدا نوسراوە، "گەیشتنی گۆرانیبێژێکی نوێ بۆ فیلمەکانی ئاسیا"، بۆ ئەمەش مەبەستی بەرهەمهێنەر "ئاسیا داگر" بووە کە شەحرورەی بە جیهانی گۆرانی و فیلم ناساندووە.

لەو هەواڵەشدا رۆژنامەکە ئاماژەی بە ناوی سەباح نەکردوە چونکە هێشتا بەرهەمهێنەری کارەکانی ناوی هونەری بۆ دانەنابوو.

جانێت جرجس فغالی هونەرمەند و ئەکتەری لوبنان ناسراو بە سەباح ساڵی ١٩٢٧ لەدایكبووە، بەوە ناسراوە کە یەکێکە لە باشترین هونەرمەندەکانی عەرەب، یەکێکە لە ئەستێرە لوبنانییەکان شانبەشانی فەیروز و وەدیع سافی، لە ساڵی ١٩٤٠ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، چەندین کاری هونەری باشی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە کە تاوەکو ئێستاش بینەر و بیسەری هەیە، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە کۆچی دوایی کردووە.