سەرمایەدارێک بەدوای خەڵکدا دەگەڕێت بۆ گەشتێکی بۆشایی ئاسمان

2021-03-03

1876 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرمایەدارێکی ژاپۆنی بە دوای هەشت کەسدا دەگەڕێت تا لە گەشتەکەی کە بە کەشتیەکی سپەیس ئێکس ئەنجامی دەدات بەرەو بۆشایی ئاسمان هاودەمی بکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "زە ڤێرج"، ملیۆنێری ژاپۆنی " Yusaku Maezawa" بانگهێشتی هەشت کەس دەکات بۆ گەشتێکی بۆشایی ئاسمان.

گەشتەکە بە کەشتیەکی کۆمپانیاکەی ئێڵۆن مەسک "سپەیس ئێکس" دەبێت و وا بڕیارە کە ساڵی ٢٠٢٣ گەشتەکە ئەنجامبدرێت، بەڵام رەنگە بەروارەکەی پێشبخرێت.

ملیۆنێرە ژاپۆنیەکە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی "دەمەوێت خەڵکان لە هەموو باکگراوندەکان لەگەڵمابن بۆ ئەم گەشتە."

داواکردن بۆ بەشداربوون لەم گەشتەدا لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت و و سیڤی ١٠ بۆ ١٢ کەس وەردەگیررێت، بەڵام تەنها هەشتیان بەشداری گەشتەکە دەکەن.

ئەو ساڵی ٢٠١٨ وەک یەکەم کەس خۆی بۆ گەشتەکەی سپەیس ئێکس ناونووس کرد و تیکتی هەشت کەسی دیکەی کڕی.

ملیۆنێرەکە وتیشی "ئەو کەسانەی کە دێن دەبێت هونەرمەندی بوارەکەی خۆیانبن، دوای ئەوەی دەگەڕێنەوە سەر زەوی داوایان لێدەکرێت بە ئەندێشەی خۆیان شتێک دروست بکەن، ئەو پارچە هونەریانەی کە دروستی دەکەن، دواتر دەبنە هیوایەک بۆ هەموو هیواخوازێکی ناومان."

SpaceX will send Japanese billionaire Yusaku Maezawa to the Moon - The Verge

زۆرترین خوێندراو