سەگی ئاغاژنێکی کۆچکردوو دەبێتە یەکێک لە دەوڵەمەندترین ئاژەڵەکانی جیهان

2021-03-03

3618 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاژەڵ و پەلەوەری بە بەخت زۆرن لە جیهاندا، بەڵام کەمیان وەک Gunther IV خۆش دەژین.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئۆدتی سێنتراڵ"، "گەنسەری چوارەم" کە نەوەی "گەنسەری سێیەمە" و ئەویش سەگی کاونتێسی"ئاغاژن" ئەڵمانی Karlotta Leibenstein، لە ئێستادا سامانەکەی دەگاتە نزیکی ٣٧٥ ملیۆن دۆلار.

ساڵی ١٩٩١ کاونتێسە ئەڵمانیەکە کۆچی دوایی دەکات و هەموو میراتیەکەی بۆ گەنسەری سێیەم دەمێنێتەوە، لەو کاتەدا سامانەکەی نزیکی ١٠٠ ملیۆن دۆلارە، بەڵام بەپێی کات تیمی بەڕێوبەری کارەکانی کاونتێسە توانیویانە سامانەکەی سێ هێندەی ئەو کاتە لێبکەن.

لە ئێستادا گەنسەری چوارەم کە سەگێکی جۆری "جێرمان شیپەرد"ە لە کۆشکێکی ملیۆن دۆلاری لە دورگەی مایامی دەژی.

هەرچەندە کە لە رووی یاساییەوە ئاژەڵان ناتوانن راسەتوخۆ ببنە خاوەنی سامانی دارایی، بەڵام دەتوانن لە رێگەی خاوەنەکانیانەوە بە چەند مامەڵەیەکی یاسایی بکرێنە میراتگری سامانەکانیان.