دوو دورگە تەنها سێ کیلۆمەتر لێکەوە دوورن بەڵام جیاوازی کاتەکەیان ٢١ کاتژمێرە

2021-03-03

16021 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دورگەی دایمۆندی بچوک و دایمۆندی گەورە کە تەنها ٣.٨٤ کیلۆمەتر لێکەوە دوورن، هەریەکەیان سەر بە وڵاتێکی جیاوازن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئۆدتی سێنتراڵ"، جیاوازی کاتی نێوان دوو دورگە کە یەکیان سەر بە روسیاوە و ئەوی تر سەر بە ئەمریکا، ٢١ کاتژمێرە.

دورگەی دایمۆندی گەورە کە سەربە روسیایە و دورگەی دایمۆندی بچوک کە سەر بە ئەمریکایە دووری نێوانیان تەنها ٣.٨٤ کیلۆمەترە.

هێڵێکی نێودەوڵەتی کە بەناوەڕاستی ئۆقیانوسی هێمندا تێپەڕ دەبێت ئەم جیاوازی کاتە دروست دەکات و لە رۆژژمێرەکاندا جیاوازیەکە بە روونی دەبینرێت.

لە رۆژهەڵاتەوە پەڕینەوە بەرەو رۆژئاوا، وا دەخوازێت کە کاتژمێرەکەت یەک رۆژ پێش بخەیت، لە کاتێکدا ئەگەر پەڕینەوەکەت لە رۆژئاواوە بۆ رۆژهەڵات بێت، دەبێت کاتژمێرەکەت یەک رۆژ بیخەیتە دواوە.

ئەم دوو دورگەیە هێندە لەیەکەوە نزیکن کە هاوینان دەتوانی بە مەلە لە یەکێکانەوە بچیت بەرەو ئەوی تر، بەڵام زستانان بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر،ئاوی نێوانیان دەیبەستێت و ناتوانی مەلەی تیا بکەیت، بەڵام دەتوانی بە پێ بەسەر بەستەڵەکەدا بڕۆیت و بە ئاوەکەدا بپەڕیتەوە.