پێنج زانیاری سەنجڕاکێش لەبارەی مەریخەوە

2021-03-03

5101 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەریخ یەکێکە لە هەسەرەکانی سەر بە کۆمەڵەی خۆر و چوارەم هەسارەیە لە ریزبەندیەکەدا و تەمەنی نزیکی ٤.٥ ملیار ساڵ دەبێت.

ماڵپەڕی "سیدتی" لە بابەتێکدا ئاماژە بە پێنج زانیاری سەرنجڕاکێش دەدات لەبارەی مەریخەوە، ئەوانیش:

١- خۆر لەسەر مەریخ: لە نزیکترین خاڵی خۆردا، نیوەگۆی باشووری مەریخ بەرەو خۆر لار دەبێتەوە، دەبێتە هۆی هاوینێکی کورت و گەرمی هەبێت، لە کاتێکدا نیوەگۆی باکوور زستانێکی کورت و سارد بەڕێدەکات، لە دوورترین خاڵی دا لە خۆرەوە، نیوەگۆی باکوور بەرەو ئەوە دەچێت کە خۆر ببێبە هۆی ئەوەی هاوینێکی درێژ و نەرم دروست بکات، لە کاتێکدا نیوەگۆی باشوور زستانێکی درێژ و سارد بەڕێدەکات.

٢- لێبوونەوەی بەشێکی زۆر بچوک لە خاکەکەی: زانایان شوێنەواری بچووکی پارچەی مەریخیان لە ناو ئەو نەیزاکەندا  دۆزیوەتەوە کە کەوتنەتە سەر زەوی، ئەمەش رێگەی بە زاناکان داوە پێش ئەوەی سەردانی مەریخ بکەن، توێژینەوە و شیکاری بۆ هەسارەکە بکەن.

٣- نیشانەکانی بوونی ئاو لە دۆخی شلیدا لەسەر مەریخ: ساڵانێکە مەریخ بەوە ناسراوە کە ئاوی سەهۆڵی هەیە. بەڵام لەم دواییانەدا لە مانگە دەستکردەکانەوە چەند وێنەیەک گیراون کە ئاماژەن بۆ بوونی ئاو لە دۆخی شلیدا لەسەر هەسارەکە.

٤- خۆرئاوابوونی مەریخ: لە ماوەی ڕۆژی مەریخدا ئاسمان ڕەنگی سوورێکی مەیلەو پەمەییە، کە پێچەوانەی ئاسمانی زەوییە، لە کاتی خۆرئاوابونیشدا شین دەبێت.

٥- خاوەنی بەرزترین شاخ و گەورەترین زریانی خۆڵبارینە لە کۆمەڵەی خۆردا.

 

زۆرترین خوێندراو