عادل ئیمام ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بەکاردەهێنێت

2021-03-03

5695 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەگویرەی میدیا میسرییەکان هونەرمەندی دیاری ئەو وڵاتە نەخۆشی هەناسەتوندی هەمیشەیی هەیە، هەر بۆیە ناوبەناو ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بەکاردەهێنێت.

ماڵپەڕی فەنی عەرەبی لە سەرچاوەیەکی نزیک لە عادل ئیمامەوە ئاشکرایکردووە، ئەو ئەکتەرە توشی کۆرۆنا نەبووە و بەڵکو ڕێکارە تەندروستییەکان سەبارەت بە کەرەنتینە جێبەجێ دەکات و لە ماڵەوەیە.

عادل ئیمام تەنەگەنەفسی لەگەڵدایە و بووەتە نەخۆشییەکی درێژخایەن بۆی، هۆکارەکەشی بەهۆی ماندوێتی زۆر و جگەرەکێشانەوە بووە کە ساڵانێکی زۆر جگەرەی کێشابوو، هەربۆیە لە کاتی ماندوێتیدا و ناوبەناو لە کاتی دابەزینی ئۆکسجین لە خوێنیدا ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بەکاردەهێنێت.

ئاماژە بەوەکراوە، عادل ئیمام لەگەڵ پزیشکەکەی لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بزانرێت دەتوانێت پێکوتەی کۆرۆنا لە خۆی بدات، ئەو هەواڵانەشی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە تەندروستیی دەروونیی عادل ئیمام بڵاوکراونەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە، ناوبراو توشی خەمۆکی نەبووە و بەڵکو لەگەڵ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانیدا بەردەوام لە پەیوەندیدایە.

No description available.

زۆرترین خوێندراو