نرخی زێڕ بەرزبووەوە

2021-03-03

9912 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٧٣٢ ‏دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٥ دۆلار و ٧١ سەنتە، بەو پێیەش بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ سێ هەزار دیناری عێراقی بەرزبوەوە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٥ هەزار و ٦٩٩ دۆلار.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٠٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٥٦ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٣ هەزار دینارە.‏