پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2021-03-03

49773 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4     

زۆربەی کاتەکانت بە بیر کردنەوە لە داهاتوو بەسەر دەبەیت،رەنگە چاو بە هەندێ لە بریارەکانتدا بخشێنیتەوە، ئەمڕۆ هەموو کاتەکەت لە تەواو کردنی کارەکەتدا بەسەر دەبەیت، رەنگە چەند کاتژمێرێک زیاتر لە کاتی ئاسایی پێوەی سەرقاڵ ببیت، بەڵام تەندروستی خۆت لە بیر نەکەیت و هەمیشە یەکەم لایەن گرنگی پێبەیت با تەندروستیت بێت.

گا 20/4 - 20/5

کێشەت هەیە لە پەیوەندی کردن لەگەڵ هاوکارەکانتدا، شتێک بیر و هۆشی بردویت و بەرپسیارێتیەکانت بیرچۆتەوە، باشترە ئەمڕۆ هیچ بڕیارێکی گرنگ و چارەنوسساز نەدەیت.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ کەسانی چواردەورت سەرنجی روخسار و ستایلەکەت دەدەن و پێت سەرسام دەبن، ئەمڕۆ رۆژی ئەوەیە بانگهێشتی هاوڕێکانت بکەیت بۆ ماڵەوە یان پێکەوە چوونە بۆ سینەما.

قرژاڵ 22/6 - 22/7            

ئەمڕۆ رۆژێکی باشە بۆ ناهێشتنی ناکۆکیەکان، رەنگە بەهۆی وەستانی کارێکتەوە لە خۆت رازی نەبیت، ئەم وەستانە رەنگە دوو مانگ بخایەنێت، بەڵام پێویستەکات کە ئارامبگریت و هیچ پرۆژەیەکی نوێ دەستپێنەکەیت.

شێر 23/7 - 22/8

رەنگە پەیوەندیەکی تەلەفونیت بۆ بێت لەلایەن کەسێکەوە کە تەواوی رۆژەکەت خۆش بکات، پەیوەندیە تەلەفونیەکە وات لێ دەکات زیاتر تامەزرۆی بینینی ئەو کەسە بیت، بابەتێکت لە مێشکایە کە دەتەوێ لەگەڵ ئەو کەسەدا باسی بکەیت.

فەریك 23/8 - 22/9

کێشە ئابووریەکانت کاریەگەریان لەسەر هەڵسوکەوتت دەبێت، لە ماوەی رابردوودا پارەیەکی زۆرت خەرج کردووە، رەنگە واپێویست بکات، بەشێک لە خەرجیەکانت کەم بکەیتەوە.

تەرازوو 23/9 - 22/10

پەیوەندیە سۆزداریەکەت ئەمڕۆ باش بوونێک بەخۆیەوە دەبینێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا ئاسان لە کێشەکانی یەکتر تێدەگەن و پێکەوە بڕیار لەسەر شتەکان دەدەن، بەشێوەیەک خۆشەویستی خۆتی بۆ دەربڕە وەک بڵێی یەکەم جارتە.

دووپشك 23/ 10-21/11

ئەمڕۆ توانای مامەڵەکردنت لەگەڵ کەسانی تردا زۆر باش دەبێت و لە کۆرسێکی نوێدا هەندێک لێهاتووی نوێی خۆت دەبینیت.

كەوان 22/11 - 21/12

ئەمڕۆ رۆژێکی نوێیە بۆ خۆت و ئەوانەی لە دەورتن، دودڵ مەبە لە دەستپێکردن بە شتێکی نوێ، هیلاکی و ماندووبونەکانت بەزایە ناڕۆن و لە کۆتایی مانگەکەدا ئەنجامەکەی دەبینیت.

گیسك 22/12 - 19/1

گۆڕانکاریەکی چاوەڕوان نەکراو لە لایەنی ئابووریت روودەدات، کاریگەری تەواو دەخاتە سەر بڕیارەکانی داهاتووت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ رەنگە ناجار بیت چەند جارێک پەیوەندی بە هاوڕێکانتەوە بکەیت، لە بەدیهێنانی ئامانجەکەت نزیکیت، تەمەڵی مەک و بەردەوام بە لە کار کردن و تا کۆتا قۆناغ لەگەلیدا بڕۆ، ئەو شتانەی ئەمڕۆ دەیانکەیت دواتر دڵخۆشت دەکەن.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

رەنگە لە سەرەتای رۆژەکەدا چەند هەواڵێکی ناخۆش لەبارەی پیشەکەتەوە ببیستیت، بەڵام نیگەران مەبە، ئەم هەواڵانە هیچ کاریگەریەکیان لەسەر ژیانی ئێستات نابێت.