2021-03-02
226444 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەرچەندە خەوتن لەگەڵ هاوسەرەکەتدا هەستێکی دەروونی تایبەتت پێدەبەخشێت، بەڵام چەند کێشە و ڕێگریەک هەن کە وادەکەن زۆرکات خۆزگەی ئەوە بخوازیت کە بە تەنیا بخەویت.
ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکدا ئاماژە بەو کێشانە کردووە کە هاوسەران لە کاتی خەودا دووچاری دەبنەوە، ئەوانیش:
۱- کێشەی جوڵاندنی بەتانی بەبێ ئاگایی لە کاتی خەودا.

۲- پرخە پرخی کەسی بەرامبەر زۆرجار دەبێتە ڕێگر لە خەوێکی تەندروست و وەرگرتنی پشووی تەواو.

۳- خواستی جیاواز بۆ پلەی گەرمی.

٤- نەخەوتن لە هەمان کاتی یەکتریدا و بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنیەکان لەلایەن یەکێکیانەوە.

٥- ئارەقکردنەوەی شەوانە بەهۆی نزیک بوونەوەی جەستەی دوو هاوسەرەکە لە یەکتر.

٦- تێکچوونی کاتەکانی خەو.

۷- بوونی منداڵ لە نێوان دوو هاوسەرەکەدا، زۆرجار ڕێگرە لە خەوتن بە شێوەیەکی تەندروست، دەبێتەهۆی خەبەر بوونەوەی شەوانە بەهۆی منداڵەکەیانەوە.
