وێنە.. کچێک رەتی دەکاتەوە مووە زیادەکانی سمێڵ و برۆی لاببات

2021-03-02

8057 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێک بە لابردنی مووەکانی بێزاربووە، هەر بۆیە بڕیار دەدات مووەکانی برۆ و سمێڵی لانەبات، بەو جۆرەش پێوەرەکانی جوانی شکاندووە و بووەتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئیلدینا جاگاندزاکی دانیمارکی لە پێوەرەکانی جوانی کە دنیای مۆدە دایانناوە بێزاربووە و چیتر مووە زیادەکانی سمێڵ و برۆی هەڵناکێشێت، ئەو کچە تەمەن ٣١ ساڵە لە گوندێکی نزیک کۆبنهاگن گەورە بووە، بەدەست زۆری مووەکانی روخسارییەوە ناڵاندویەتی، بەڵام لەم دواییانەدا بڕیارداوە مووە زیادەکان لانەبات و بەوجۆرەی کە هەیە خۆی قبوڵ بێت.

ئەو کەرەستانەی تایبەتن بە لابردنی موو هەموویانی فڕێداوە، لەئێستادا ڕوخساری بەتایبەت ناوچی برۆ و سمێڵی مووی زۆری پێوەیە و هەڵیان ناکێشێت.

ئیلدینا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، ئێستا لە جاران زیاتر بڕوای بەخۆیەتی و بەهێزتر بووە، ئامۆژگاریی خانمان دەکات بڕوایان بەخۆیان هەبێت و بەو جۆرەی کە هەن خۆیان قبوڵبێت، هەروەک لە ماڵپەڕی لایفدا هاتووە.

لهذا السبب...دنمركية ترفض التخلّص من شعر حاجبيها وشواربها (صور) - Lebanon  News

فتاة ترفض قص شعر حاجبيها وشاربها: صور رصدت شكلها قبل وبعد القرار - رائج

لهذا السبب...دنمركية ترفض التخلّص من شعر حاجبيها وشواربها (صور) - Lebanon  News

فتاة ترفض قص شعر حاجبيها وشاربها: صور رصدت شكلها قبل وبعد القرار - رائج

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو