بانە شێروان 'دڵی شکاو' بڵاودەکاتەوە

2021-03-02

33213 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ بانە شێروان  نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "دڵی شکاو" بڵاودەکاتەوە.

بانە لە هەژمارەکەی خۆی لە ئینستاگرام ئاشکرایکردووە، ٤ی ئازار بەرهەمە نوێیەیەکی لەژێ ناونیشانی "دڵی شکاو" بڵاودەکاتەوە، کە هۆنراوەی خۆیەتی.

ناوبراو مانگی ڕابردوو ڤیدیۆ کلیپێکی تری بڵاوکردەوە و لە ماوەیەکی کەمدا بینەرێکی باشی هەبووە.

بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و تەمەنی ١٨ ساڵە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، لەدوای بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی پێشبڕکێی گۆرانیدا ناوبانگی دەرکردووە، بەشێوەی دوێت گۆرانیەکی لەگەڵ نەڤید زەردی گۆرانیبێژدا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بەخۆی هەیە.

ئ.ل