خووی لێکردنەوەی نینۆک بە ددان چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

2021-03-02

81002 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس قرتاندنی نینۆک بە ددان پێشی دەوترێت "نینۆک خواردن" وەک خوویەکی لێهاتووە، زۆرکاتیش بەبێ ئاگایی و لە قەلەقیدا ئەو کارە دەکەن جگە لەوەی دیمەنێکی ناشرینی هەیە لەهەمان کاتدا زیان بە تەندروستیی جەستە دەگەیەنێت.

جیجی میکەنگی پزیشکی ددان لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی Santé Plus Mag فەرەنسی ئاماژەی بەوەکردووە، خووی نینۆک قرتاندن بە ددان هۆکارە بۆ پیسبوونی ددان و هەوکردن و ئاوسانی پوک.

جیراڵد کیەرزیکی پسپۆڕ لە بواری ددان بە کەناڵی ئوروپ وەنی راگەیاندووە، ئەو خووە زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت، لەهەمان کاتدا شێوەی نینۆک ناشرین دەکات و گرفتی تەندروستیشی لێدەکەوێتەوە.

ئەو پزیشکە ڕوونیشیکردووەتەوە، "نینۆک خواردن" زیان بە تەندروستیی کۆئەندامی هەرس دەگەیەنێت، ئەوەی خستووەتە ڕوو، نێوانی نینۆکەکان شوێنێکی باشە بۆ کۆبوونەوە و گەشەی بەکتریای زیانبەخش، کە  لەکاتی گەیشتنیان بە گەدە کۆئەندامی هەرس ڕوبەڕوی چەندین گرفتی تەندروستیی دەکاتەوە.

هەربۆیە ئامۆژگاریی ئەو کەسانە دەکاتە کە ئەو خووەیان هەیە، دەستبەرداری ببن، بۆ نەمانیشی تۆپێک بگرن بە دەستیانەوە تاکو لەکاتی دڵەراوکێدا نینۆکیان نەکەن بە دەمیاندا.

قضم الأظافر عند الأطفال.. إليك الأسباب وطرق العلاج

ئ.ل