نەریمان بابان 'ستوونی' بڵاوکردەوە

2021-03-02

3383 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەمێک پێش ئێستا هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەریمان بابان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "ستوون" لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

"ستوون" نوێترین بەرهەمی هونەریی نەریمان بابانی گۆرانیبێژە کە کەمێک پێش ئێستا لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی، ئەفشین شوکری کاری موزیکی بۆ کردووە، لەلایەن بافڵ سەرهەنگەوە دەرهێنانی بۆ کراوە.

نەریمان محەمەد عارف ناسراو بە (نەریمان بابان) لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٣ تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندووە، ساڵی ١٩٩٥ چووەتە هەندەران و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە، چەندین بەرهەمی هونەریی تۆمارکراوی هەیە، زۆرینەی ئاواز و تێکستی گۆرانییەکانی خۆی دایناون، چەندین گۆرانیبێژی تر ئاواز و تێکستەکانیان کردووە بە گۆرانی.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو