هەردی سەلامی کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

2021-03-02

5340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەلامی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "وەکو من" بڵاودەکاتەوە.

هەردی سەلامی لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەریی خۆی کردووە، کە ڤیدیۆ کلیپێکە لە ژێر ناوی "وەکو دڵم" بڵاودەکاتەوە.

لە کلیپەکەدا هەردی بە ستایلێکی جایاوز لە کلیپەکانی پێشووی دەردەکەوێت، بەشێکی کەم لە کلیپەکەی بڵاوکردووەتەوە و وابڕیارە سبەینێ تەواوی کلیپەکە لە چەناڵی خۆی لە یوتیوب بڵاوبکاتەوە.

هەردی سەلامی، لەساڵی ١٩٨٧لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاریکردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو