یەکەم هۆتێل لە بۆشایی ئاسماندا دروستدەکرێت

2021-03-02

3772 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکەم هۆتێل لە بۆشایی ئاسماندا لە ساڵی ٢٠٢٧ دروستدەکرێت کە دیزاینەکەی لەلایەن کۆمپانیای " y Corporation"ەوە کراوە.

لە هەواڵێکدا ئاژانسی سپۆتنیك ئاماژەی بەوەکردوە، وا بڕیارە ئەو هۆتێلە بکەوێتە خولگەیەکی زەوی نزمەوە، کە بەشێوەی بازنەیەك دەبێت، بەجۆرێك دەخولێتەوە کە هێزێکی راکێشانی دروستکراو بەرهەمدەهێنێت.

لە دەرەوەی هۆتێلەکە چەند کەبسولێکی گەشتیاری دەبێت، کە ژور و سینەما و باڕ و چێشتخانە و هۆڵی وەرزشی تێدا دەبێت، ئەو کەبسولانەش بەکرێ دەدرێن یاخود بە هەندێك کۆمپانیای تایبەتیی و حکومەت دەفرۆشرێنەوە.

بۆ نمونە خەڵك دەتوانن یەکەیەک بکڕن کە قەبارەی 20 × 12وە و ڤێلایەکی تایبەتی دەبێت، یاخود چەند یەکەیەك بکڕن، هەروەها حکومەت دەتوانێت وێستگەکە بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەی زانستی تایبەت بەخۆی بەکاربهێنێت، یان بیکات بە بنکەیەکی راهێنان بۆ کەشتیوانە ئاسمانییەکان کە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ گەشتکردن بۆ مەریخ.

ئەگەر پڕۆژەکەش جێبەجێ بکرێت ئەوا ئەم ناوچەیە دەبێت بە گەورەترین شوێنی بۆشایی ئاسمان، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕی تێچووەکەی و دروستکردنی بیناکان ئاشكرا نەکراوە.

رێکخەری رێکخراوی جیتوانی، جۆن بلینکۆ وتوویەتی، سووڕانەوەی هۆتێلەکە شتێکی پێویستە، چونکە ئەستەمە خەڵك لەو وێستگە ئاسمانییەدا بهێڵرێنەوە بەبێ ئەوەی هێزی راکێشان هەبێت.